
ئه‌مشه‌و له یاری ئاگرینی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان له نێو یاریگای خۆی توانی به ئه‌نجامی ٣-١ سه‌ربکه‌وێت به‌سه‌ر یانه‌ی خاوه‌ن هه‌ڵگری نازناوه‌که له وه‌رزی پارساڵ … له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رشلۆنه به ئاستێکی به‌رز ده‌ستی پێ‌کرد و سه‌رکه‌وتوبوو له تۆمارکردنی گۆڵی پێشکه‌وتن له ڕێگای یاریزان پێدرۆ ڕۆدریگێز له خوله‌کی ١٩به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی کات یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا به‌ره‌و باشتر چوون و ڤێسلی سنایده‌ر له خوله‌کی ٣٠ ئه‌نجامه‌که‌ی یه‌کسانکرده‌وه و نیوه‌ی یه‌که‌م به‌و ئه‌نجامه کۆتایی پێهات . له نیوه‌ی دووه‌م خۆزێ مۆرینهۆ به پلانێکی سه‌رکه‌وتووانه یاریزانه‌کانی نارده‌وه نێو یاریگا و هه‌رزوو له سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووه‌م مایکۆن دۆگلاس له خوله‌کی ٤٨ گۆڵی دووه‌مینی هێنا و یانه‌که‌ی به گۆڵێک پێشخست ، دوای ئه‌م گۆڵه بولگرانه نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه که‌ش و هه‌وای یاریه‌که و به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌و یانه‌یه نه‌ده‌چوو که‌هه‌موولایه‌ک ده‌یناسن به تایبه‌ت لیۆنێل میسی و زلاتان ئیبراهیمۆڤیج که هیچ شتێکی وایان ئه‌نجام نه‌دا جێگای باسکردن بێت ، نێرازوری به‌وه‌نده‌ش وازی نه‌هێنا و له پاسێکی زیره‌کانه‌ی ئیتۆ بۆ سنایده‌ر و له‌ویشه‌وه به سه‌ر بۆ میلیتۆ و ئه‌ویش سێهه‌مینی به ئاسانی تۆمارکرد له خوله‌کی ٦١ و هێنده‌ی تر خۆشی هانده‌ران و یاریزانانی یانه‌که زیادی کرد . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانده‌کرا ئیتر به‌رشلۆنه بتوانێت لانی که‌م گۆڵێک بهێنێته‌وه به‌ڵام گشت هێرشه‌کانی بێ هووده‌بوون و یاریه‌که به سه‌رکه‌وتنی کوڕانی خۆزێ مۆرینهۆ کۆتایی هات به‌و ئه‌نجامه . به‌ڵام دوای کۆتایی هاتنی یاریه‌که ماریۆ بالۆتێلی هه‌ڵسوکه‌وتێکی ناوه‌رزشی نواند کاتێک درێسه‌که‌ی دابه‌زه‌ویدا و له‌وانه‌یه به‌و هۆیه‌وه دووباره سزابدرێت.. به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌نته‌رمیلان هه‌نگاوێک خۆی له گه‌یشتن بۆ قۆناغی داهاتوو نزیک کرده‌وه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بتوانێت له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خوله‌که له هه‌فته‌ی داهاتوو له نێو یاریگای کامپ نوو گۆڵێک تۆماربکات.